سهرۆك بارزانی: داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەم تاوانبار سزای یاسایی تاوانەكەی وەربگرێت
K24- ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانی بۆ شههیدبوونی ههردوو مامۆستای زانكۆ، دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان پهیامێكی سهرهخۆشی راگهیاند و داواشی له لایهنه پهیوهندیارهكان كرد، تاوانبار رووبهڕووی یاسا بكرێتهوه.
دهقی پهیامی سهرۆك بارزانی بۆ شههیدبوونی دكتۆر كاوان و دكتۆر ئیدریس:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
زۆر خەمگین و نیگەرانم بە شەهیدبوونی دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان كە ئەمڕۆ لە رووداوێكی تاوانكاریدا گیانیان لە دەست دا و شەهیدبوون.
سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵ و ئاشنایانی هەردوو شەهید و هەموو ئاكادیمیكار و مامۆستایانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە بنەماڵە و كەسوكاریان ببەخشێت.
داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەم تاوانبار سزای یاسایی تاوانەكەی وەربگرێت و، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی تاوان و ناهەقیی لەم شێوەیە چیتر دووبارە نەبنەوە.
مسعود بارزانی
28ـی حوزەیرانی 2022