ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ناوخۆ: مه‌رجه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
موحسین دۆسكی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی رووداوی شه‌هیدكردنی دوو مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له‌لایه‌ن قوتابیێكه‌وه گوتی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روویدا تاوانێكی دڕندانه بوو و جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای چه‌كی بێ مۆڵه‌ت كرده‌وه و گوتیشی: یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت یاسایێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و باشه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، ته‌نها جێبه‌جێكردنی یاسا به‌س نییه بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، به‌ڵكو پێویسته گرنگی به هۆشیاری تاك بدرێت و ده‌بیت له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه له چۆنیه‌تی هه‌ڵگرتن و به‌كارهێنانی چه‌ك چڕ بكرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له سه‌ردمی شه‌ڕی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی داعش، چه‌كێكی زۆر كه‌وتووه‌ته ده‌ست خه‌ڵكی ئاسایی، بۆیه ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ستمان به‌وه كرد، كه ئه‌و یاسایه‌ی له ساڵی 1992 بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ركراوه، له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ناگونجێت.
گوتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاساكه‌مان هه‌مواركرده‌وه و هه‌م سزاكان توندكراون و هه‌میش رێكاره‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك توندتر كراون.
موحسین دۆسكی دووپاتیكرده‌وه، یه‌كێك له خاڵه هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌و یاسایه كه ئێمه به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌یه كه "هه‌ر كه‌سێك له هه‌رێمی كوردستان چه‌كێكی هه‌بێت و مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی نه‌بێت و له رێگه‌یه‌كی نایاسایی به‌ده‌ستیهێنابێت، ده‌بێت له ماوه‌ی ساڵێكدا له رێكه‌وتی به‌ركاربوونی یاساكه مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بكات، ئه‌گه‌ریش مه‌رجه‌كان رێگه‌ی پێدانی مۆڵه‌ت به‌و كه‌سه نه‌ده‌ن، ئه‌وا پێویسته له ماوه‌ی هه‌مان ئه‌و ساڵه‌دا چه‌كه‌كه‌ی راده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات"، به پێچه‌وانه‌وه بۆ ماوه‌ی ساڵێك تا 3 ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
H.B