توركیا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌ندامبوونی سوید و فینله‌ندا له ناتۆ ده‌ربڕی
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی فینله‌ندا، توركیا واژووی له‌سه‌ر یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن كرد، كه جه‌خت له‌سه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره له رێگریكردن له ئه‌ندامبوونی سوید و فینله‌ندا له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و یاداشته، توركیا له‌سه‌ر به ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته له هاوپه‌یمانی ناتۆ نیشانداوه.
ئه‌و رێككه‌وتنه له به‌رچاوی كامێرا‌كان له‌لایه‌ن وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له توركیا، سوید و فینله‌ندا له ده‌ستپێكی لووتكه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ له مه‌درید واژووكرا
به‌گوته‌ی ساولی نینیستۆ، سه‌رۆكی فینله‌ندا به‌یاننامه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "له‌چوارچێوه‌ی لووتكه‌كه‌دا له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه توركیا پشتیوانی له داواكاری هه‌ریه‌ك له سوید و فینله‌ندا ده‌كات بۆ بوونه ئه‌ندام له ناتۆ".
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری یێنس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری ناتۆ بڵاویكرده‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه سه‌ركرده‌كانی ناتۆ بانگهێشتنامه‌یه‌ك بۆ به ئه‌ندامبوون له هاوپه‌یمانێتییه‌كه ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له سوید و فینله‌ندا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی توركیا یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته واژووكرد.
ستۆڵتنبێرگ گوتی: "خۆشحاڵم كه رابگه‌یه‌نم، له‌وه‌ی ئێستا رێككه‌وتنێكمان هه‌یه، كه رێگه له‌به‌رده‌م سوید و فینله‌ندا بۆ به ئه‌ندامبوون له ناتۆ خۆش ده‌كات. هه‌ریه‌ك له توركیا، سوید و فینله‌ندا یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژوو كردووه، كه وه‌ڵامی مه‌ترسییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی چه‌ك و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌داته‌وه".
به‌گوێره‌ی میدیا جیهانییه‌كانیش، له به‌رامبه‌ر رازیبوونی توركیا بۆ به ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته له ناتۆ، سویدیش به داواكاری ئه‌نقه‌ره رازی بووه بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توركیا له سوید داوایكردبوون و ناویان له لیستی رێكخراوه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی توركیادا هه‌یه.
سه‌رچاوه: AFP
HB