گرافیک.. لوتکەی ناتۆ لە مەدرید

32ـەمین لوتکەی ناتۆ مەدرید بەڕێوەدەچێت
بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا یەکێکە لە تەوەرە گرنگەکانی کۆبوونەوەکە
بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا یەکێکە لە تەوەرە گرنگەکانی کۆبوونەوەکە

K24 – هەولێر

لە 28/6/2022، کۆبوونەوەی لوتکەی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەتی (ناتۆ) لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دەستیپێکرد و تا 30 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

تەوەرە سەرەکییەکانی 32ـەمین لوتکەی ناتۆ بریتین لە:

-شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا

-بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا

-فراوانخوازی چین

هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەتی (ناتۆ) گەورەترین هاوپەیمانی سەربازیی و بەرگرییە لەسەر ئاستی جیهان، لە ساڵی 1949 دامەزراوە، تائێستا 30 وڵات ئەندامی ناتۆن، ژمارەیەک وڵاتی دیکەش دەیانەوێت ببن بە ئەندام.

یێنز ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری ناتۆیە، بەگوێرەی داتاکان لە کە ساڵی 2019 ناتۆ بڵاویکردووەتەوە، خەرجییەکانی بۆ ئەرکە سیاسیی و سەربازییەکان لە وڵاتان 1.03 ترلیۆن دۆلارە.