ژنێكی 86 ساڵه به شاجوانی رزگاربووانی هۆلۆكۆست هه‌ڵبژێردرا
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پێشبڕكێی شاجوانی گه‌ردوون له مانگی داهاتوو له ئیسرائیل، پێشبڕكێیه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به رزگاربوونی كۆمه‌ڵكوژی جووه‌كان له قودس به‌ڕێوه‌چوو.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندت"، سیلینا ستاینفیلد-ی ته‌مه‌ن 86 ساڵ له پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی رزگاربووانی كۆمه‌ڵكوژیی هۆلۆكۆست توانی تاجی شاجوانی له‌سه‌ر بكات.
ئاماژه به‌وه كراوه، پێشبڕكێیه‌كه بۆ درووستكردنی كه‌شێكی خۆش ئه‌نجام درا، كه به‌شداربووه‌كانی پێشتر له ته‌مه‌نی منداڵی به‌هۆی ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی نازییه‌كان بینیویانه.
ستاینفیلد، كه براوه‌ی پێشبڕكێیه‌كه‌یه گوتی: "بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و خۆشی و هه‌سته‌ی ئێستا هه‌مه، هیچ وشه‌یه‌كم نییه، ناتوانم هه‌ستی خۆم به وشه ده‌رببڕم، هیوادارم هه‌مووان ئه‌وه تێبگه‌ن، مرۆڤ پێویستی به‌وه كه خۆشگوزه‌ران بێت و له ژیاندا به‌رده‌وام كاری چاكه بكات".
سیلینا ستاینفیلد، له ساڵی 1935 له رۆمانیا له‌دایكبووه، ژیانی منداڵی به سه‌ختی به‌ڕێكردووه و له‌سه‌ر ده‌ستی نازییه‌كان رووبه‌ڕووی توندوتیژی بووه‌ته‌وه، تا له ساڵی 1948 به‌ره‌و ئیسرائیل كۆچی كرد، خێزانداره و خاوه‌نی 3 منداڵ و 3 نه‌وه، 2 نه‌وه‌ی نه‌وه‌یه.