به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه هه‌موو چالاكییه‌كی په‌كه‌كه له سوید و فینله‌ندا راده‌گیرێت
K24 - مینیسۆتا:
"ئێستا رێكه‌وتنێكمان هه‌یه كه رێگه خۆشده‌كات بۆئه‌وه‌ی سوید و فینله‌ندا بچنه ناو ناتۆ-وه، سوپاسی سه‌رۆك ئه‌ردۆگان، ئینستۆ و سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید ده‌كه‌م بۆ ئه‌و رۆحییه‌ته بنیاتنه‌رانه‌ی كه ئه‌م بڕیاره مێژووییه‌ی كرده مومكین". ئه‌مه دواهه‌مین تویتی شه‌وی رابردووی یانس سترلتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ بوو.
ساولی ڤینامۆ ئینستۆ-12هه‌مین سه‌رۆكی فینله‌ندا له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی جیهان رایگه‌یاند كه توركیا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی سوید و فینله‌ندا كه ببنه ئه‌ندامی ناتۆ.
به‌پێی راپۆرتێكی زه واشنتۆن پۆست، له دوای ته‌له‌فونه‌كه‌ی نێوان جۆو بایدن-ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی هاوتا توركییه‌كه‌ی، هه‌ریه‌ك له یانس سترلتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، ساولی ئینستۆ سه‌رۆك فینله‌ندا و خاتوو ماگدالینا ئه‌ندرسن سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه كه پتر له 3 كاتژمێری خایاندووه.
هه‌روه‌ها رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا نوسیویه‌تی، نینیستۆ سه‌رۆكی فینله‌ندا رایگه‌یاندووه كه له‌یه‌كه‌م رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ له مه‌درید-ی پایته‌ختی ئیسپانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ كرا و هه‌رسێ وڵات (توركیا و فینله‌ندا و سوید) رێكه‌وتنێكیان ئیمزا كرد بۆ درێژه‌دان به پشتگیری ته‌واوی یه‌كتر به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی یه‌كتر.
به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ كه كۆپییه‌كی رێكه‌وتنه‌كه‌ی چنگكه‌وتووه كه له سێ لاپه‌ڕه پێكهاتووه و 10 خاڵی له خۆگرتووه به‌ڵام ئه‌توانین بڵێین له چوار خاڵی بنه‌ڕه‌تیدا رێكه‌وتنه‌كه خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌وانیش:
1- دووپاتكردنه‌وه‌ی ئەوەی کە په‌كه‌كه تیرۆریسته.
2- سوید و فنله‌ندا به‌ڵێن بده‌ن هیچ پشتیوانی و پاڵپشتییه‌كه‌ی په‌یه‌ده - یه‌په‌گه نه‌كه‌ن.
3- پۆلیسی هه‌ردوو وڵاته‌كه هه‌موو چالاكییه‌كی په‌كه‌كه له‌و وڵاته قه‌ده‌غه بكات و هه‌موو لقه‌كانی دابخرێت.
4- هه‌موو گه‌مارۆیه‌كی فرۆشتنی چه‌ك كه خراوه‌ته سه‌ر توركیا له‌ساڵی 2019ه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و دوو وڵاته و ئه‌وروپاوه له‌سه‌ری لاببرێت.
ئێستا سوید و فینله‌ندا ده‌بنه ئه‌ندامی ناتۆ، به‌مه‌ش ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌ندامانی ناتۆ ده‌گاته زیاتر له 1 ملیار كه‌س.
بێگومان به ئه‌ندامبوونی فینله‌ندا و سوید به ناتۆ-وه گه‌وره‌ترین گۆڕانكارییه له مێژووی هاوپەیمانێتیەکە، چونكه ئه‌گه‌ر له جوگرافیاوه ده‌ست پێبكه‌ین، فینله‌ندا 1300 كیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ رووسیا، ئێستا رووسیا ناتوانێت ئه‌و سنووره دورودرێژه به سوپا پڕبكاته‌وه و تێچووی قورسه بۆ رووسیا، به‌ڵام بۆ ناتۆ ئاسانه، چونكه پێویستی بە 100 هه‌زار سه‌رباز ده‌بێته به‌رامبه‌ر 75 هه‌زار سه‌ربازی هاوبه‌شی سوید و فینله‌ندا.
سترلتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ له لێدوانێكیدا بۆ وۆڵ ستریت جۆرناڵ گوتی: "كۆبوونه‌وه‌مان كرد، گفتووگۆمان كرد و چاره‌سه‌رێكی باشمان دۆزییه‌وه".
سه‌ركرده‌كانی سوید و فینله‌ندا و توركیا ئێواره‌ی دوێنێ 28ی حوزه‌یران لێكتێگه‌یشتنێكیان واژوو كرد كه تێیدا سوید و فینله‌ندا پابه‌ند ده‌كات كار له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ن سه‌باره‌ت بەو پرسانەی بوونەتە جێی نیگەرانی ئەو وڵاتە.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ نوسیویه‌تی: "ئه‌و دوو وڵاته به نووسراو ئیمزایان كردووه كه پشتیوانی ئه‌و گروپه كوردییانه نه‌كه‌ن كه توركیا به تیرۆریستیان ده‌زانێت".
به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه، سوید و فینله‌ندا رێكه‌وتوون كه ئه‌و كه‌سانه راده‌ستی توركیا بكه‌نه‌وه كه تۆمه‌تبارن به تیرۆر و راگرتنی دارایی تیرۆریستان و پرسه‌كانی هاوشێوه.
به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی بایدن وتویه‌تی سترلتنبێرگ شایه‌تی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ناویه‌تی بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه بگه‌یه‌نێته ئه‌ودیو هێڵه‌كه.
سه‌ركرده‌كانی ناتۆ له 28ی حوزه‌یران تا 30 حوزه‌یران له مه‌درید-ی پایته‌ختی ئیسپانیا كۆده‌بنه‌وه، شرۆڤه‌كارانی سیاسی پێشبینی ده‌كه‌ن كه گرنگترین كۆبوونه‌وه بێت له مێژووی رابردووی رێكخراوی په‌یمانی باكوری ئه‌تله‌سی (ناتۆ) چونكه ته‌نیا چه‌ند مانگێك دوای له‌شكركێشی روسیایه بۆسه‌ر ئۆكرانیا-ی هاوپه‌یمانی ناتۆ.
كه‌متر له 3 مانگ دوای له‌شكركێشی ئۆكرانیا، فینله‌ندا و سوید له 18ی ئایار-دا داوای ئه‌ندامێتیان كرد، ده‌ستدرێژییه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا كاریگه‌ری بێوێنه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر هەڵویستی ئه‌و دوو وڵاته، به‌ڵام له‌لایه‌ن توركیاوه رێگریان لێكرا و رایگه‌یاند ناتوانێت داواكاری ئه‌و دوو وڵاته په‌سەند بكات كه داڵده‌ی تیرۆریستانیان داوه كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌ندامانی په‌كه‌كه.