"زه‌لاته‌ی رووسی" له لیستی خواردنه‌كانی لوتكه‌ی ناتۆ دانراوه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا چه‌ندان سزایان به‌سه‌ر رووسیا سه‌پاندووه و كاڵاكانیان قه‌ده‌غه‌كردووه، له‌همانكاتدا وڵاتانی ئه‌ندام به په‌یمانی ناتۆ كۆبوونه‌وه‌كیان بۆ سنوورداركردنی رووسیا ئه‌نجام دا، به‌ڵام له لوتكه‌كه‌دا "زه‌لاته‌ی رووسی" له لیستی خواردنه‌كانی لوتكه‌ی ناتۆ دانرابوو.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی "رۆیته‌رز"، دانانی لیستی خواردنه‌كان له لوتكه‌ی په‌یمانی ناتۆ، به "زه‌لاته‌ی رووسی" به‌رپرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌و رۆژنامه‌نووسشی له لوته‌كه‌كه ئاماده بوون، تووشی سه‌رسوڕمان كردووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر درووست كرد.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، خواردنی زیاتر له لیستی خواردنه‌كان دنرابوون، كه ئێوارەی سێشەممە لە ئاهەنگێکدا لە کۆشکی بارۆکی سانتا کروز لە ناوەڕاستی مەدرید پێشکەش بە وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی سەردانیکەر کرا.