کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

"لە هەندێک کات و شوێندا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە"
دیمەنێکی خۆڵبارین لە هەولێر - ئەرشیف - فۆتۆ: ئیسلام هیرۆ
دیمەنێکی خۆڵبارین لە هەولێر - ئەرشیف - فۆتۆ: ئیسلام هیرۆ

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "رۆژى هەینى ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت پلەکانى گەرما پلەیەک بەرز دەبێتەوە، لە کاتەکانى شەوى رۆژى هەینى ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لەسەر بەشێک  لە ناوچەکەمان ئاستى بەرزبوونەوەى کاریگەرى ئەو تۆزوخۆڵە مامناوەندە یان کەم دەبێت مەوداى بینین بۆ 7-8 کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە".

کەشناسی پێشبینی دەکات: "رۆژى شەممە تا کاتەکانى ئێوارە کاریگەرى ئەم بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵە بە شێوەیەکى کەم دەمێنێتەوە لەسەر ناوچەکەمان، بۆ رۆژى یەکشەممە کاریگەرى نامێنێت".

لە راگەیەندراوی کەشناسی ئاماژە بەوەشکراوە: "لەسەر بەشەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ لەسەر شێوه‌ى  شه‌پۆلى خۆڵ بارین دەبێت، لە رۆژانى شەممە و یەکشەممە".