مۆرگان ستانلی: لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵ ئابووری ئەوروپا دادەکەوێت

بانکی ناوەندی ئەوروپا
بانکی ناوەندی ئەوروپا

K24 - هەولێر:

شارەزایانی ئابووری مۆرگان ستانلی لە نوێترین راپۆرتدا پێشبینی دەکەن، ئابووری ناوچەی یۆرۆ لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵ دووچاری داکەوتن بێت.

بە گوێرەی راپۆرتێکی بلوومبێرگ، ئابووریناسان لە بانکی مۆرگان ستانلی پێشبینی دەکەن، بە درێژایی دوو چارەکی داهاتوو، ئابووری ئەوروپا روو لە داکەوتن بکات.

ئابووریناسان هۆکاری ئەو داکەوتنە بۆ کەمبوونەوەی هەناردەی گازی رووسیا بۆ ئەوروپا و داکەوتنی وزەی بەکاربەر و کۆمپانیاکان دەگەڕێننەوە، سەرەڕای ئەوەی رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

هاوکات ئەو شارەزایانە پێشبینی دەکەن، بەهۆی بەرزی رێژەی هەڵاوسانەوە، بانکی ناوەندی ئەوروپا ناچار دەبێت لەمساڵدا نرخی سوو بەرێژەی سەدا 0.75 بەرزبکاتەوە.