كۆشكی سپی: گەمارۆكانی سەر ئێران بەردەوام دەبن

K24 - ھەولێر

كۆشكی سپی رایگەیاند، ئەمریكا توانی بەھۆی كڕینی فڕۆكەی بۆینگەوە، ئێران ناچار بكات پابەندی رێككەوتنەكان بێت.

جۆش ئێرنێست، گوتەبێژی كۆشكی سپی، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا گوتی، رێككەوتنی كۆمپانیا ئەمریكییەكان و ئێران بۆ فرۆشتنی فڕۆكە بەو وڵاتە، ئەنجامی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێرانە كە ئێرانی لە دەستپێڕاگەیشتن بە چەكی ئەتۆمی دوورخستەوە.

گوتەبێژی كۆشكی سپی گوتیشی، رێككەوتنی چەند كۆمپانیایەكی ئەمریكی نابێتە ھۆی ھەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر ئێران و تا كاتێك ئەو وڵاتە پابەندی سەرجەم خاڵەكانی رێككەوتننامەكان نەبێت، گەمارۆكانی سەری بەردەوام دەبن.

باسی لەوەشكرد، گەمارۆكانی سەر ئێران بەھۆی تاقیكردنەوە مووشەكییەكانییەوە بەردەوامن و بە بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا گەمارۆكان زیاتر دەبن.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمریكا و ئێران گرێبەستی فرۆشتنی 100 فڕۆكەی بۆینگ ئەمریكییان بە ئێران بە بڕی نزیکەی 17 ملیار دۆلار واژوو كردووە.