له سلێمانی به نارنجۆك هێرشكرایه سه‌ر ماڵێك
K24 – سلێمانی:
په‌یامنێری كوردستان24 له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه رایگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی كازێوه‌ی شاری سلێمانی ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك بیسترا، كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م گه‌وره بووه و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه هه‌ستیان پێكردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه به‌راییه‌كان، كاتژمێر نزیك (08:00)ی ئه‌مشه‌و، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان بیستراوه و ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه نزیكه‌كان له شوێنی رووداوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ماتۆڕسكیلسوارێك نارنجۆكی هه‌ڵداوه‌ته ناو ماڵێكه‌وه.
دوای تەقینەوەکان ھێزێکی ئەمنیی زۆر لە ناوچەکە بڵاوەی پێکراوە و برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
زانیارییه‌كان به‌رایین و كوردستان24 زانیاری نوێ له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.