گوته‌بێژی ئاسایشی سلێمانی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 – سلێمانی:
په‌یامنێری كوردستان24 له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه رایگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی كازێوه‌ی شاری سلێمانی ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك بیسترا، كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م گه‌وره بووه و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه هه‌ستیان پێكردووه.
له‌مباره‌یه‌وه یاسین سەمیع، گوتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاست کردەوە و رایگه‌یاند، هێرشکراوەتە سەر ماڵێك له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی، تا ئێستا ئەوە ئاشکرانەبووە ئەو کەسانەی لەماڵەکەدا بوونه پەکەکە بوون یاخود نا.
ئه‌م گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، هیچ کەس له‌م رووداوه‌دا بریندار نەبووە رەنگە کێشەی کۆمەڵایەتی بووبێت.