کەنەدا بە 3.3 ملیار دۆلار هاوکاری عێراق دەکات

پڕۆژەکە هاوکاردەبێت لە کەمکردنەوەی زیانەکانی کەمبوونەوەی ئاستی ئاو
ئاڵای کەندا و عێراق
ئاڵای کەندا و عێراق

K24 - هەولێر

حکومەتی کەنەدا رایگەیاند، بە بڕی سێ ملیار 300 ملیۆن دۆلار هاوکاری عێراق دەکەن تاوەکو رووبەڕووی کێشەی وشەکەساڵی بێتەوە، پڕۆژەکە هاوکاردەبێت لە کەمکردنەوەی زیانەکانی کەمبوونەوەی ئاستی ئاو.

گریگۆری گالیگان، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و بەریتانیا هاوکاری عێراق دەکەن تاوەکو رووبەڕووی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو پڕۆژەیە پاڵپشتی عێراق دەکات لە بواری ئاو و تەحەداکانی وشکەساڵی.

گوتیشی، رێگە بە حکومەتی کەنەدا دەدرێت بە دابینکردنی 3.3 ملیار دۆلار لە ساڵانی 2021 تاوە 2026 هاوکاری عیراق بکات تاوەکو بتوانێت چارەسەری کێشەی کەم ئاوی و گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق بکات.