سەرۆک بارزانی: دەبێت هەموو لایەک رێز لە دەستوور و قەوارەی ھەرێمی کوردستان بگرن

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی ئاییندەی عێراق تاووتوێ کرد
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی حوزەیرانی 2022، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و لەو دیدارەدا ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی ئاییندەی عێراق تاووتوێ کران.

سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین، پێشوازی لە مارک برایسن ڕیچاردسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

ئاماژە بەوەش دراوە، لە دیدارەکەدا کە دەیڤد ھانت، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە ھەولێر ئامادەیی بوو، دواین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سیاسی عێراق و کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی ئاییندەی عێراق تاووتوێ کران.

سەرۆک بارزانی لەو دیدارەدا جەختی لە پێویستیی پابەندبوونی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە پڕەنسیپەکانی شەراکەت و ھاوسەنگی و سازان کردەوە.  

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا، دەبێت حکومەتی عێراق رێز لە مافی خەڵکی کوردستان و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێت و هەموو لایەک رێز لە دەستوور و قەوارەی ھەرێمی کوردستان بگرن.