سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لەبارەی ریفراندۆمەوە ھۆشداری دەدات

K24 - ھەولێر

جۆن مێجەر، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا ھۆشداری ئەوەی دا، كە ئەگەر دەنگ بە چوونە دەرەووە بدرێت لە یەكێتی ئەوروپا، ئەوا بەریتانیا بەتەواوی ھەڵدەوەشێتەوە.

جۆن مێیجەر دەرچوون لە یەكێتی ئەوروپای بە گۆڕ ھەڵكەنەكان ناوبرد، كە بەریتانیا و خۆشگوزەرانی لە گۆڕ دەنێ.

سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا داكۆكی لە مانەوەی بەریتانیا دەکات لە یەكێتی ئەوروپا و رایگەیاند لە بەرژەوەندی بەریتانیایە لە یەکێتی ئەوروپادا بمێنێتەوە.