یوڤێنتۆس رۆیشتنی 3 یاریزانی له‌ یانه‌كه‌ی راگه‌یاند

پاوڵۆ دیبالا هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی یوڤێنتۆس
پاوڵۆ دیبالا هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی یوڤێنتۆس

یانەی یۆڤانتۆس بە فەرمی رۆیشتنی ئەلڤارۆ مۆراتا و پاولۆ دیبالا و فێدریکۆ بێرناردسکی لە ریزەکانی راگەیاند.

یانەکە لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتێر، ڕۆیشتنی مۆراتا و پاولۆ دیبالا و فێدریکۆ بێرناردێسکی ئاشکرا کرد دوای تەواوبوونی گرێبەستەکانیان.

ئەمڕۆ گرێبەستی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و بێرناردسکی ئیتاڵی لەگەڵ یۆڤانتۆس کۆتایی هات، ئەلڤارۆ مۆراتاش کۆتایی بە ماوەی دوو ساڵ بە خواستن هێنا لەگەڵ یۆڤانتۆس، کە لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە هاتبووە ریزەکانی خانمەپیرەکە.

ئەلڤارۆ مۆراتا وەرزی رابردوو لە 48 یاریدا لەگەڵ یۆڤانتۆس بەشداری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكاندا كردووە و 12 گۆڵ و 9 ئەسیستی هەبووە .

پاولۆ دیبالاش 39 یاری لەگەڵ خانمە پیرەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و 15 گۆڵ و 6 ئەسیستی تۆمارکردووە.

لەلایەن خۆیەوە فێدریکۆ بێرناردیسکی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 36 یاری لەگەڵ یۆڤانتۆس ئەنجامدا و 2 گۆڵ و 6 ئەسیستی تۆمارکرد.