دوای بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت مه‌یدانی چه‌كفرۆشتن له شاری هه‌ولێر داخرا
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ناوخۆی راسپارد بۆ داخستنی هه‌موو ئه‌و شوێنانه كه تێیدا بازرگانی به چه‌كی بێ مۆڵه‌ته‌وه ده‌كرێت، هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه سه‌ر مه‌یدانی فرۆشتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له شاری هه‌ولێر و شوێنه‌كه‌یان داخست.
هه‌ر له سه‌ر ئه‌و راسپارده‌یه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، كه له‌پێناو كۆنترۆڵكردنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوانه‌كانی كوشتنه، به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس چوونه مه‌یدانی فرۆشتنی چه‌ك و ته‌واوی شووێنه‌كه‌یان داخست.
له‌و چالاكییه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به هه‌ڵمكه‌تێكی پشكنین بۆ هه‌موو شوێنه‌كه و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه ده‌ستپێكرد، كه له مه‌یدانه‌كه بوون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هیچ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ك له‌و مه‌یدانه شاردرابێته‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن.
هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌ی چوونه ناو مه‌یدانه‌كه‌شیان به هیچ كه‌سێك نه‌دا و وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، هه‌ڵمه‌ته‌كه گشتگیره و له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و له هه‌ر شوێنێك مامه‌ڵه به چه‌كی بێمۆڵه‌ت بكرێت یان كاری قاچاخچیێتیی پێ بكرێت، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی حوزەیرانی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی ناوخۆی راسپارد، هەرچی شوێنی چەک فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەکی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆم راسپارد هەرچی شوێنی چەک فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەکی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک".
سەرۆکی حکومەت، راشیگەیاند: "ئێمە ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانی خراپکاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان. داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم، چەکی بێ مۆڵەت رادەستی حکومەت بکەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکی بێ مۆڵەت. دواتر بە پێی یاسا، بابەتی مامەڵەکردن بە چەک ڕێک دەخرێتەوە".
مەسرور بارزانی، لە پەیامەکەیدا دەڵێ: "داواش لە دادگاکان دەکەم، چاوپۆشی و کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی یاسا نەکەن و دڵنیاشیان دەکەمەوە کە بە هەموو شێوەیەک، پاڵپشت و هاوکاریان دەبین".
H.B