بایدن: به پوتنم راگه‌یاند هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا ناتۆ به‌هێز و یه‌كگرتوو ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له میانی به‌شداری كردنیان له لووتكه‌ی ناتۆ له مه‌درید رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا بوونی خۆی له ئه‌وروپا به‌هێز كردووه، له وڵاتانی باڵتیكیش هێزه‌كانیان بڵاوه پێده‌كه‌ن.
بایدن له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوودا واشنتن 800 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا ده‌كات.
هه‌روه‌ها بایدن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "پوتن پێی وابوو ده‌توانێت شكست به ئێمه بێنێت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه روویدا".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "به پوتنم راگه‌یاند، هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا، ناتۆ به‌هێز و یه‌كگرتوو ده‌كات، ئێمه خاوه‌نی به‌هێزترین ئابوورین له جیهاندا، ئێمه سه‌ركردایه‌تی جیهان ده‌كه‌ین".
بایدن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "مۆسكۆ 50 ساڵ له‌وه‌ی به‌ده‌ستیان هێنا، دواكه‌وت".