پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی

K24- ههولێر:
بۆ كۆچی دوایی محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی، پێشمهرگهی كۆماری كوردستان و یهكێك له یاوهرانی بارزانی نهمر بۆ یهكێتی سۆڤیهت، سهرۆك مهسعود بارزانی پهیامێكی سهرهخۆشیی ئاراستهی كهسوكار و خانهوادهی كۆچكردوو كرد و دووپاتیكردهوه، خوالێخۆشبوو یەكێك بوو لە پێشەنگەكانی قارەمانێتی و پێشمەرگایەتی و خەباتگێڕی.
دهقی پهیامی سهرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و خەباتگێڕی دێرین (محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی)ـمان بیست. خوالێخۆشبوو محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی پێشمەرگەی كۆماری كوردستان لە مەهاباد و یاوەری بارزانی نەمر بۆ سۆڤییەت و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر بوو و، تەمەنێكی دوورودرێژی بۆ خەبات و كوردایەتی تەرخان كرد و یەكێك بوو لە پێشەنگەكانی قارەمانێتی و پێشمەرگایەتی و خەباتگێڕی.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێكۆشەری محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، هەموو خەباتگێڕ و تێكۆشەرانی كوردستان دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
30ـی حوزەیرانی 2022