پۆگبا له هه‌ڵبژاردنی یانه نوێیه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی نزیك بووه‌ته‌وه
مارۆسیۆ ئاریڤابێنی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی یۆڤانتۆس لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دووپاتیکردەوە کە گرێبەستکردن لەگەڵ پۆڵ پۆگبا یاریزانی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتدی فەرەنسی نزیکە.
پۆگبا لە هاوینی 2016ـدا یۆڤانتۆسی بەجێهێشت و رووی لە یانەی مانچستەر یونایتد کرد بە بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ، پێش ئەوەی ئەم هاوینە بە خۆڕایی بگەڕێتەوە، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان.
ئاریڤابێنی بە ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵیی ڕاگەیاندووە، گفتوگۆکان لەگەڵ پۆگبا بە باشی بەرەوپێش دەچێت، پێیوایە ئەم گرێبەستە لە لایەنی بازرگانیشەوە زۆر گرنگ دەبێت.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئەم دواییە ئاماژەیان بەوە کردووە کە پۆگبا ئۆفەرێکی پاریس سانجێرمانی بە مووچەیەکی زیاتر رەتکردووەتەوە، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ یۆڤانتۆس.
پۆگبا لە وەرزێکدا لەگەڵ یوڤی 8 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، ئەمە جگە لە پاداشتەکانی پەیوەست بە ئاستیەوە.
پۆڵ پۆگبای ناوه‌راستكاری فه‌ره‌نسی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ مان یونایتد له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 27 یاری كرد، 9 ئاسیست و ته‌نیا یه‌ك گۆڵی هه‌بوو.