دوورگه‌ی مار له‌لایه‌ن ئۆكرانییه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 30ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له دوورگه‌ی (مار)ـی ستراتیژی له‌نێو ده‌ریای ره‌ش كشاونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسی له میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، هێزه‌كانیان له دوورگه‌ی (مار) كشاونه‌ته‌وه، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه نیشانی هه‌موو لایه‌كی بدات رێگری له گواستنه‌وه دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی ناگرن.
ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئۆكرانی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، كه رووسه‌كان دوورگه‌ی (مار)ـیان چۆڵكرد و كشانه‌وه.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا سوپای ئۆكرانیا بڵاویكرده‌وه، بۆردوومانی سوپای رووسیایان له دورگه‌ی (مار)دا كردووه، ده‌ره‌نجام بووه‌ته هۆكاری كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دوورگه‌كه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 یه‌كه‌م كاروانی ده‌نه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی كه پێكهاتبوو له 7 هه‌زار تۆن به‌ره‌و بازاڕه‌كانی جیهان جوڵه‌ی پێكرا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئیداره‌ی ئه‌و ناوچه‌ی كه رووسیا ئیداره‌ی ده‌كات له دوورگه‌كه رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند مانگێك گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه بۆ جیهان راگیرا، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كه‌شتی بازرگانی كه 7 هه‌زار تۆن گه‌نمی ئۆكرانی باركردبوو، به‌ره‌و وڵاتانی جیهان به‌رێكه‌وت.