فراكسیۆنی پارتی: چەك بووه‌ته هۆکاری ماڵ کاولی و وێرانکردنی چەندین خێزان

K24- هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای چه‌ك و زیادبوونی رووداوه‌كانی كوشتن به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، هەموومان لامان روونە کە چەک چۆن بووه‌ته هۆکاری ماڵ کاولی و وێرانکردنی چەندین خێزان.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، مەسەلەی چەک پێویستی بە هەڵمەتێکی گەورەی نیشتیمانی هەیە.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتییەوە
هەموومان لامان روونە کە چەک لەم چەند رۆژە و لەڕابردوودشدا چۆن بووە هۆکاری ماڵ کاولی و وێرانکردنی چەندین خێزان و کوشتنی خەڵک.
ماوەیەک پێش ئێستا پڕۆژە یاسای چەک هاتە پەرلەمانی کوردستان و بوو بە یاسا، کە جێبەجێکردنی کاریگەری گەورە دروستدەکات و هەر ئەمڕۆش بەڕێز سەرۆک وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری لەبارەی چەکەوە دەرکرد کە بە تەواوەتی پاڵپشتییان دەکەین و دەستخۆشیان لێدەکەین، مەسەلەی چەک پێویستی بە هەڵمەتێکی گەورەی نیشتیمانی هەیە و دەبێت هەموومان پاڵپشتی ئەم هەوڵە بکەین.
فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
30 حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022