بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت له هه‌ڵه‌بجه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه چه‌كی تێدا ده‌فرۆشرێت ده‌رچوو، پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سه‌رجه‌م دوكانه‌كانی فرۆشتنی چه‌كیان له شاره‌كه داخست.
به‌رزان عوسمان محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم دوکانه‌كانی چەک فرۆشتنیان لەپارێزگای هەڵەبجە داخست.
ئه‌م هه‌نگاوه دوای ئه‌وه دێت به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك له ناو خه‌ڵك به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه توندوتیژی و تاوان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی دوێنێ 29ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 بڕیاریدا رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر به‌رگرتن له ئه‌نجامدانی تاوان و كووشتن بگرنه به‌ر.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌فته‌ی داهاتوو یاسای نوێی به‌كارهێنانی چه‌ك كاری پێده‌كرێت، كه به یاسا به‌كارهێنانی چه‌ك له‌نێو هاووڵاتیاندا رێكده‌خرێت.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه قوتابییه‌ك له‌هه‌ولێر دوو مامۆستای خۆی به ده‌مانچه ده‌كوژێت، هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ژن و پیاوێك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له‌هه‌ولێر ده‌كوژرێن.