كیسینجه‌ر 3 سیناریۆ بۆ كۆتایی هاتنی جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌خاته‌ڕوو

K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا 3 سیناریۆی پێشبینیكرای بۆ كۆتایی هاتنی جه‌نگی ئۆكرانیا بڵاوكرده‌وه.
هێنری كیسینجه‌ر، دیپلۆماتكاری خانه‌نشین و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا بۆ گۆڤاری (زه سپیكتیتۆر) رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رووسه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌یانه‌وێت، كۆتایی به‌شه‌ڕ دێت.
كیسینجه‌ر راشیگه‌یاند، رووسیا پێویستی به‌وه هه‌یه به رێژه‌ی %20ـی خاكی ئۆكرانیا كۆنترۆڵ بكات، ئه‌وانیش پێكهاتوون له هه‌رێمی دۆنباس، ناوچه پیشه‌سازی و كشتوكاڵییه‌كان، به‌شێك له ناوچه بهندهرییهكانی سه‌ر ده‌ریای ره‌ش، ئه‌مه بۆ مۆسكۆ راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنه.
هه‌روه‌ها هێنری كیسینجه‌ر راشیگه‌یاند، له‌م كاته‌دا رۆڵی ناتۆ گرنگ نییه هه‌روه‌ك پێشتر پێشبینی بۆ ده‌كرا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سیناریۆی دووه‌م، ده‌ركردنی سوپای رووسیایه له ئۆكرانیا، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی كریمیا، هه‌روه‌ها له‌كاتی به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ، مه‌ترسی په‌ڕینه‌وه هه‌یه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.
سیناریۆی سێیه‌م، گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ پێش 24ـی فێبرایه‌ر و به‌ر ده‌ستپێكی جه‌نگ، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی پڕچه‌ككردنی كیێڤه‌وه ده‌كرێت، یاخوود ئۆكرانیا له داهاتوودا بكرێته ئه‌ندامی ناتۆ.