كوڕی فه‌رمانده‌یه‌كی كۆچكردووی یه‌كێتی به فیشه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:
زه‌ند نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د كورده، (22 ساڵ) به فیشه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كه بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی روویداوه، زەند نەبەز ئەحمەد کوردە، کوڕی ئەفسەری دیار و کۆچکردووی یەکێتی و برازای بەرزان ئەحمەد کوردە سەرکردەی ناسراوی یەکێتی، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کە فیشەک بە جەستەیەوە بووە، بەڵام لەوێ گیان لەدەست دەدات.
بەپێی زانیارییەکان، دەوترێت زەند نەبەز ئەحمەد کوردە، کە تەمەنی 22 ساڵە خۆی خۆی کوشتووە بەفیشەک.
ساڵی 2012 لیوا نەبەز ئەحمەد کوردە لێپرسراوی بەشی چاودێری و پشکنینی هێزەکانی 70ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.