كوڕی ئه‌فسه‌رێكی باڵای پێشمه‌رگه كۆتایی به ژیانی هێنا
K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (1ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) كوڕی ئه‌فسه‌رێكی باڵای هێزی پێشمه‌رگه به چه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 رایانگه‌یاند.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی كوژرانی كوڕێك له لایه‌ن باوكییه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كوردستان24 له به‌دواداچوونێكدا ورده‌كاری زیاتری له باره‌ی رووداوه‌كه ده‌ستكه‌وت.
به گوێره‌ی لێدوانی كه‌سانی نزیكی بنه‌ماڵه‌كه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كوڕی لیوا زریان شێخ وه‌سانی، كه ناوی "شه‌هید"ـه به چه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
ئه‌و كوڕه پله‌ی رائید بووه و له ماڵی خۆیدا به دوو فیشه‌ك كۆتایی به ژیانی هێناوه.
لەو بارەوە لیوا زریان شێخ وەسانی فەرماندە لە هێزەکانی پێشمەرگە و باوکی ئەو ئەفسەرەی خۆی کوشتووە بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە کوشتنی کوڕەکەم بە دەستی خۆم دەکەن دوورە لە راستی و کوڕەکەم لە ماڵەکەی خۆی بە دوو گوولە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەو فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکراشی دەکات، لە ماوەی رابردوو بەهۆی چەند کێشەیەکەوە ماوەی شەش مانگ دەستگیری دەکات و دواتر ئازادی دەکات بەوهۆیەوە تووشی دۆخێکی دەروونی ناجێگیر دەبێت و لە ئەنجامدا بەرەبەیانی ئەمرۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.