پوتن: ئيدارەى ئۆکرانیا مينى لە دەروازەى بەندەرەکان چاندووە

K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکى رووسيا، له میانی دیداری له‌گه‌ڵ جۆكۆ ويدۆدۆ، سەرۆکى ئيندۆنێزيا لە مۆسکۆ به‌پێویستی زانی، بۆ ئەوەى بازاڕى خۆراک تووشی دۆخێكی كاره‌ساتبار نه‌بێت، ده‌بێت رێوشوێنى پێويست بگيرێتەبەر.
پوتن باسى لە قەيرانى جيهانيى خۆراک کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئەمه‌ريکا به دۆلار بەرهەمە خۆراکييەکانى کڕيووە و لەبەرئه‌وه‌یه نرخى ئەو بەرهەمانە بەرزبووەتەوە.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی رووسیا راشیگه‌یاند، "بۆ ئەوەی بازاڕى خۆراک تووشی دۆخێكی كاره‌ساتبار نه‌بێته‌وه، ده‌كرێ رێوشوێنى پێويست بگرنه‌به‌ر".
سه‌رۆكی رووسیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئيدارەى ئۆکرانیا، مينى لە دەروازەى بەندەرەکان چاندووە، کەس رێگریى لە پاککردنەوەى ئەو مينانە و ده‌ربازكردنی دانەوێڵەکە لەوێ ناکات، گرەنتى ئەوە دەدەين ئاسايشيان دەپارێزين".
ڤلادیمیر پوتن ئاشکراشيکرد، دەتوانرێت دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە لە رێگەى رۆمانيا، پۆڵەندا، بێلاڕووس و دەرياى ئازۆڤه‌وه ده‌رباز بكه‌ن و لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ نوێنەرانى نەتەوەيەکگرتووەکاندا لە پەيوەنديدان.
پوتن سەرنجى بۆ ئەوەش راکێشا کە 800 مليۆن تۆن دانەوێڵە لە جيهان بەرهەم دەهێندرێت و گوتى: "رووسيا ساڵى رابردوو 40 مليۆن تۆنى دابينکرد، ئەمساڵيش ئامادەيە 50 مليۆن تۆن دانەوێڵە بۆ جیهان دابين بکات".