پەرلەمانتارێکی فەتح: رەنگە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو سەربەخۆ بێت

"چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت تەواوی لایەنەکان بەشداری لە حکومەت بکەن"
لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران رێكنه‌كه‌وتوون
لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران رێكنه‌كه‌وتوون

K24 - هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێکی فەتح رایگەیاند، رەنگە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق کەسێکی سەربەخۆ بێت.

رەفیق ساڵحی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح بۆ‌ "ئاژانسی هه‌واڵی بورسا"ی ئاشكرای كرد، سەرجەم لایەنەکان لە دیاریکردنی سەرۆک وەزیران بەشداردەبن و حکومەتێک بە هاوبەشی لەنێوان لایەنەکان پێکدەهێندرێت.

گوتیشی: رەنگە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، کەسێکی سەربەخۆ بێت. ئاماژەی بەوەشدا، چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت تەواوی لایەنەکان بەشداری لە حکومەت بکەن.

لەماوەی رابردوودا چەندین کۆبوونەوە بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەنێوان لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجامدراون، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.