كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداری ئه‌مه‌ریكا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حزبوڵڵا به‌ڕێوه‌چوو
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی "كۆبوونه‌وه‌ی نۆیه‌می گرووپی هه‌ماهه‌نگیی جێبه‌جێكردنی یاسا"ی ده‌ركرد و رایگه‌یاند، "ئه‌وان جه‌ختیان له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چالاكییه "تیرۆرستییه‌كان"ی حزبوڵڵا كردووه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، كۆبوونه‌وی گرووپی هه‌ماهه‌نگیی جێبه‌جێكردنی یاسا (LECG) له رۆژانی 29 و 30ی مانگی رابردوو له ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو و له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا تیشك خرایه سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چالاكییه "تیرۆرستی و نایاساییه‌كان"ی حزبوڵڵا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانی 30 حكومه‌تی وڵاتانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ریكای باشوور، ئه‌مه‌ریكای ناوه‌ڕاست، ئه‌وروپا، ئه‌فریقیا، ئۆقیانووسه‌كانی هیندی و هێمن و ئه‌مه‌ریكا باكوور به‌شداربوون، وێڕای به‌شداریكردنی نوێنه‌ری "یوروپۆڵ" (ئاژانسی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هاریكاری له بواری رزگاركردنی یاسا).
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه تاووتوێی "پلانی "تیرۆرستیی" به‌رده‌وامی جیهانیی حزبوڵڵا، كڕینی چه‌ك، پلانه داراییه‌كانیان تاووتوێ كرد و ده‌ستنیشانی ئه‌وه‌یان كرد، كه له ئاینده‌دا چۆن حزبوڵڵا بۆ خۆدزینه‌وه له یاسا خۆی له‌گه‌ڵ داهاتوودا ده‌گونجێنێت"، هه‌روه‌ها "گفتوگۆیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی یاسا یان ئامرازه داراییه‌كان بۆ په‌كخستنی چالاكییه "تیرۆرستی و تاوانكارییه‌كانی" حزبوڵڵا و تۆڕه‌كانی گرێدراوی ئه‌و حزبه كرد".
به‌یاننامه‌كه جه‌ختیشیكرده‌وه، له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكای باشوور و ئه‌مه‌ریكای ناوه‌ڕاست و هه‌ردوو ناوچه‌ی ئۆقیانۆسه‌كانی هیندی و هێمن هه‌ندێك رێكاریان له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی حزبوڵڵا و په‌كخستنی كاره‌كانی ئه‌و حزبه له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كانیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
به‌شداربووان "جه‌ختیان له یه‌كده‌ستی هه‌وڵه‌كانیان و پێویستی هاوكاری نێوانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی سه‌ر به حزبوڵڵای "تیرۆرست"ـی جیهانی كرده‌وه".
هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه، داد، گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی و ئیداره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئه‌مه‌ریكا به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان كرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاره گرووپی هه‌ماهه‌نگی جێبه‌جێكردنی یاسا كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له ساڵی 2023 به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
H.B