داهێنەری یەکەم مۆبایل لە جیهاندا: واز لە مۆبایل بهێنن و بۆخۆتان بژین

مارتن کوپەر رۆژانە چەند کاتژمێر مۆبایل بەکاردەهێنێت؟
مارتن کوپەر، داهێنەری یەکەم مۆبایل لە جیهاندا
مارتن کوپەر، داهێنەری یەکەم مۆبایل لە جیهاندا

K24 - هەولێر:

مارتن کوپەر، داهێنەری یەکەم ئامێری مۆبایل لە جیهاندا ئامۆژگاری خەڵکی دەکات زیادەڕۆیی نەکەن لە بەکارهێنانی مۆبایلدا و ژیانی خۆیان بژین.

مارتن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەرنامەی "بی بی سی برێکفاست" کاتێک پێشکەشکاری بەرنامەکە پێی وت ئامۆژگاریت چییە بۆ ئەو کەسانەی رۆژانە نزیکەی 5 کاتژمێر مۆبایل بەکاردەهێنن، گوتی: "هەر بەڕاستی وایە؟ ئایا رۆژانە پێنج کاتژمێر لەسەر مۆبایلەکەت بەسەر دەبەیت؟ ژیانی خۆت بژی".

سەبارەت بەو کاتەی خۆی مۆبایلی تێدا بەکاردەهێنێت مارت گوتی: "پێشبینی دەکەم کەمتر لە 5%ـی کاتەکەم بە بەکارهێنانی مۆبایلەوە بڕوات".

مارتن کوپەر لە 26ـی کانوونی یەکەمی 1928 لە شیکاگۆ لەدایکبووە و لە 1957 بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاری کارەبادا بەدەستهێناوە، لە ساڵی 1973 لە کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی Motorola DynaTAC 8000Xـی داهێنا کە یەکەم ئامێری تەلەفونی گەڕۆک بوو لە جیهاندا.