دوای نیو سه‌ده "كچه‌كه‌ی ناپاڵم" كۆتایی به چاره‌سه‌ركردنی سووتاوییه‌كه‌ی هێنا
K24 - هه‌ولێر:
فان سی كیك فوك، كه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی له جه‌نگی ڤێتنام به "كچه‌كه‌ی ناپاڵم" ناسراوه، دوایین وێنه‌ی خۆی دوای نیو سه‌ده بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی سووتاییه‌كه‌ی كۆتایی هاتووه.
فوك، له ته‌مه‌نی (9) ساڵیدا به رووتی رایده‌كرد، كاتێك وێنه‌ی گیرا، ئه‌و به‌هۆی ئازاره‌كه‌یه‌وه هاواری ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك له مانگی حوزه‌یرانی 1972 مادده‌ی ناپالمی سووتێنه‌ری به‌سه‌ر گونده‌كه‌یاندا خسته‌خواره‌وه. به‌هۆی ئه‌و سووتاوییه‌وه، "كچه‌كه‌ی ناپاڵم" ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردن له نه‌خۆشخانه مایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام ئازاری هه‌بووه و جوله‌كردنی سنووردار بووه.
فوك بۆ ئێزگه‌ی "ئێن بی سی"ی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و هه‌فته‌یه، سه‌ردانی دوانزه‌هه‌مین و كۆتایی بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی به لێزه‌ر، له په‌یمانگه‌ی میامی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی پێست و لێزه‌ر له ئه‌مه‌ریكا.
"كچه‌كه‌ی ناپاڵم" هه‌ر له میامی چاوی "نی‌ك ئۆت"ی وێنه‌گره‌كه‌ی كه‌وت، كه ساتی سووتانه‌كه‌ی و راكردنه‌كه‌ی له كاتی جه‌نگی ڤێتنام تۆماركردووه، بۆ ئه‌و وێنه‌یه‌ش خه‌ڵاتی پۆلیتزه‌ری رۆژنامه‌وانی وه‌رگرتووه.
فوك باسی له‌وه كرد، هیواخوازه هه‌موو كه‌س به خۆشه‌ویستی و لێبورده‌ییه‌وه بژی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش رووبدات، پێویستمان به جه‌نگ نابێت، ئه‌و به بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی دڵگرابووه و هه‌ستی به "ناشیرینی و شه‌رم" كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "به رووتی" ده‌ركه‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ش له ره‌وشێكی پڕ ئازار و ده‌روونێكی رووخاوه‌وه ژیاوه.
"كچه‌كه‌ی ناپاڵم" له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له ڤێتنامه‌وه به‌ره‌و كه‌نه‌دا كۆچی كردووه و له‌وێ "دامه‌زراوه‌ی كیم-ی نێوده‌ڵه‌تی" دامه‌زراندووه، كه هاوكاری پزیشكی پێشكه‌ش ده‌كات، به پاڵپشتی ده‌روونیشه‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ منداڵانی زیانلێكه‌وتووی جه‌نگ.
له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی "سی بی سی"ی ئه‌مه‌ره‌كی له مانگی رابردوو، كوك رایگه‌یاندبوو، ئێستا ئه‌و قوربانی جه‌نگ نییه، به‌ڵكو رزگاربووی جه‌نگه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، 50 ساڵ به‌ر له ئێستا قوربانی جه‌نگ بووم، به‌ڵام ئێستا بوومه‌ته هاوڕێ و هاوكار و دایك و داپیره و رزگاربوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داكۆكی له ئاشتی ده‌كه‌م.