تەرمی سێ کۆچبەری کورد دەگەڕێنرێنه‌وە کوردستان

"دوو له‌و ته‌رمانه‌ منداڵن"
له‌ یۆنانه‌وه‌ ته‌رمی 3 كۆچبه‌ری كورد ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌
له‌ یۆنانه‌وه‌ ته‌رمی 3 كۆچبه‌ری كورد ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

ھەڵگورد مەسعود ساڵەیی، راوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، ئه‌مڕۆ شەممە (2ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2022) ته‌رمی سێ كۆچبه‌ری كورد ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

راوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4:05ی ئێواره‌ تەرمی سێ کۆچبەری کورد لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان، کە دووان لەو تەرمانە منداڵن و یه‌كێكیان ته‌مه‌نی پێنج ساڵە و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ته‌مه‌نی نۆ ساڵە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و ته‌رمانه‌، له‌ 21ی مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو له‌ ئاوه‌كانی یۆنان خنكابوون، به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و 3 ته‌رمه‌ش، تا ئێستا 17 ته‌رم گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، پێشتریش 16ی ته‌رمی دیكه‌ له‌ ئاوه‌كانی نۆكه‌ندی ئینگلیز له‌ به‌ریتانیا گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌.

له‌سه‌ر ئه‌ركی نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی یۆنان‌ گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ كوردانه‌ی له‌ مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو له‌ ده‌ریای ئیجه‌ی یۆنان بێسه‌روشوێن بوون، به‌رده‌وامه‌.

قفغفق
456