بەهۆی مەترسییەکانی خستنەڕوو نرخی نەوت بەرزبووەوە

نەوتی برێنت
نەوتی برێنت

K24 - هەولێر:

بەهۆی مەترسییەکان لە داکەوتنی ئابووری جیهان و وەستانی هەناردە لە لیبیا و پێشبینییەکان بە وەستانی هەناردە لە نەرویج، نرخی نەوت لە دوایین مامەڵەکانی هەفتەیدا بە رێژەی سەدا 3 بەرزبووەوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 2.5 بۆ 111.74 دۆلار بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 2.7 بۆ 108.57 دۆلار بەرزبووەوە.

بە درێژایی هەفتەی رابردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت سەدا 1.2ـی نرخەکەی لەدەستداوە، لە بەرامبەردا نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی سەدا 0.9 بەرزبووەتەوە. بەڵام هەردوو جۆر نەوتی خاو لەسە ئاستی مانگانە بۆ یەکەم جار لە دوای مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە دابەزین.