هۆشداری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت دەدرێت

"نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 380 دۆلار"
دامه‌زاروه‌ی "جەی پی مۆرگان"
دامه‌زاروه‌ی "جەی پی مۆرگان"

K24 - هه‌ولێر:

شارەزایانی "جەی پی مۆرگان" هۆشداری لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەدەن و پێیان وایە، بە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر مۆسکۆ و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان لەلایەن رووسیا وەک تۆڵەکردنەوە، نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 380 دۆلار.

وڵاتانی گرووپی حەوت کار بۆ دروسکردنی رێوشوێنێک دەکەن، تاوەکو رووسیا لە گرانی نرخی نەوت سوودمەند نەبێت، بەڵام شارەزایانی "جەی پی مۆرگان" پێیان وایە، رووسیا دەتوانیت بەرهەمهێنانی رۆژانەی بە بڕی 5 ملیۆن بەرمیل کەمبکاتەوە و زیانێکی ئەوتۆش بە ئابوورییەکەی نەکەوێت.

شارەزایانی بانکەکە دەڵێن بە روودانی ئەو سیناریۆیە، کارەساتی گەورە لە جیهان روودەدات. پێیانوایه‌ بە کەمبوونەوەی خستنەڕووی 3 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە نرخی بەرمیلێکی بۆ 190 دۆلار بەرزدەبێتەوە، لە ئەگەری کەمبوونەوەی 5 ملیۆن بەرمیل نرخەکەی بۆ 380 دۆلار بەرزدەبێتەوە.