سووپرایزێكی دیكه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌یه

یانەی هەولێر دوای راگەیاندنی گواستنەوەی شەش یاریزان، نزیکە ئەحمەد سەرتیپ هێرشبەری یانەی زەوڕا بگەڕێنێتەوە ریزەکانی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان٢٤، یانەی هەولێر دەستی بە هەوڵەکانی کردووە بۆ ئەوەی ئەو هێرشبەرە کوردە بگوازێتەوە ریزەکانی و ئەو یاریزانە لاوەش حەز دەکات هاوشیوەی نیاز محەمەد بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی و لە هەولێر یاریی بکات، بەڵام تا ئێستا هەردوولا چاوەڕێی رەزامەندی یانەی زەوڕا دەکەن، چونکە ئەحمە سەرتیپ هێشتا گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە.
ئەحمەد سەرتیپ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لە ریزەکانی یانەی هەولێر یاریی دەکرد و یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراقە، بەڵام لە جامی ئاسیای خوار ٢٣ ساڵان بەهۆی کێشەی لەگەڵ سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەکەوە دوورخرایەوە.
ئه‌حمه‌د سه‌رتیپی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی هه‌ولێر پێگه‌یشت و له 2016 ریكۆردی ئه‌حمه‌د رازی شكاند و بووه بچووكترین یاریزان له مێژوودا به‌شداریی له خولی نایابی عێراق بكات، له 2018 به گرێبه‌ستێك به به‌های 120 ملیۆن دینار په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زه‌ورا كرد و بووه گرانبه‌هاترین یاریزانی لاوی كورد كه له خولی نایابی عێراق یاریی بكات، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی زاخۆ و نه‌فت كردووه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووان، لاوان و ئۆڵمپی عێراقیش بووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)