دوای دوو مانگ.. یەکەم توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ژیان خەوێندرا

"نەخۆشێک بە نیشانەی توندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا داخڵکراوە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە"
نەخۆشخانەی ژیان لە شارەدێی چوارقوڕنەی
نەخۆشخانەی ژیان لە شارەدێی چوارقوڕنەی

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ 2ـی تەموزی 2022، ئیدارەی نەخۆشخانەی ژیان رایگەیاند، دوای ئەوەی خۆشبەختانە بۆ ماوەی دوو مانگ نەخۆشخانەی ژیان نەخۆشی تێدا نەمابوو، ئەمڕۆ یەکەم نەخۆشی کۆرۆنا خەوێندرا.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کردووە، "دیسان پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید19)، لە دەڤەرەکەمان سەری هەڵدایەوە، گەیشتۆتە رادەیەک کە دووبارە دەرگاکانی نەخۆشخانەی ژیان ( بۆ چاودێری وردو نەخۆشییە گواستراوەکان/ لە ئێستادا تایبەت بە کۆڕۆنا) بکرێنەوە بەڕووی خزمەتکردنی نەخۆشانی تووشبوو بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا".

ئاماژە بەوەش درا، "نەخۆشێک بە نیشانەی توندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ژیان لە ناحیەی چوارقوڕنە خەوێندراوە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە."

لەبەرئەوەی پاتەکە هێشتا بوونی ماوە، نەخۆشخانەی ژیان هۆشداری دایە هاووڵاتییان و داوای کرد "هەموو لایەک پابەندبن بە رێنماییەکان و خۆپارێزی بکەن".