سكۆڵز له رێگه‌ی وه‌رزشێكی جیاوازه ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان
جه‌نگاوه‌ری دێرینی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد پۆڵ سكۆڵز بڕیاریداوه په‌یوه‌ندی به خولی فووستاڵی هیندییه‌وه بكات كه پێشتر دیكۆی پورتوگالی و یاریزانی پێشووی یانه‌كانی بارسێلۆنا و چێڵسی یاریی له‌م خوله كردووه.
سه‌رپه‌رشتیارانی خولی فووستاڵی هیندستان له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه پۆڵ سكۆڵز ناوه‌ڕاستكاری پێشووی شه‌یتانه سووره‌كان په‌یوه‌ندی به خولی فووستاڵی هیندییه‌وه ده‌كات كه بڕیاره له مانگی داهاتوو ده‌ست پێبكات.
پۆڵ سكۆڵزی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، پێشتر 782 یاریی بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كردووه، 25 نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌كه بردۆته‌وه، 11 جار بۆته پاڵه‌وانی پرێمه‌ر لیك، 2 جار نازناوی چامپیۆنز لیگی بردۆته‌وه و 155 گۆڵی بۆ مانچێسته‌ر تۆمار كردووه.