شاندێكی پارێزگای هه‌ولێر له كۆتدیڤواره
K24 - هەولێر:
پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرایكرد، به سه‌رۆكایه‌تی جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و تیمێكی هونه‌ری، شاندێك بۆ به‌شداری له دوو كۆنگره له هه‌رێمی ئه‌بیدجان له كۆتدیڤواره.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تییدا هاتووه، به‌سه‌رۆكایه‌تی هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و تیمێكی ئه‌ندازه‌یی و هونه‌ری بۆ به‌شداری له دوو كۆنگره له هه‌رێمی ( ئه‌بیدجان)ی وڵاتی كۆتیدڤوارن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر شانده‌كه به‌شداریان له دوو كۆنگره‌دا كردووه، یه‌كه‌میان كۆنگره‌ی (AiMF) رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌وانییه فرانكفۆرتییەکان و ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا و هه‌ولێر ئه‌ندامی فیعلیه له‌و رێكخراوه‌دا.
دووه‌م: كۆنگره‌ی (cop of cities) كه ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند و شاره‌وانییه فرانكفۆرتییه‌كان به‌شداربوون تێدا، ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌و پانێل و دانیشتنه‌كانیش له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زا سه‌رپه‌رشتی ده‌كراو جه‌خت له‌سه‌ر پرسی ئابوری و پلانی هه‌لی كار‌و بایه‌خدان به سه‌وزایی و پاراستنی ژینگه كرایه‌وه.
پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆنگره‌كه قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆرانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر ئاستی جیهان و وشكه ساڵی و كاریگه‌رییه نه‌رێنیه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی.