وه‌زیری په‌روه‌رده: 16 ملیۆن كتێب بۆ ساڵی نوێی خوێندن چاپ ده‌كه‌ین
K24 - هەولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند، پلانی ساڵی نوێی خوێندن ئاماده‌یه و 16 ملیۆن كتێبی نوێش چاپ ده‌كرێت.
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 2ـی ته‌ممووز / یۆلیۆی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتوو، "پلانی ئامادەسازیی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2022 - 2023 بە هەوڵی بەرپرسانی پەروەردەیی، سەرپەرشتیاران، بەرێوەبەر، یاریدەدەر و مامۆستایان بەباشی جێبەجێدەکرێت".
وه‌زیری په‌روه‌رده راشیگه‌یاند، "نزیکەی (16) ملیۆن کتێبی نوێ چاپ دەکەین". ده‌شڵێت: "نیوەی کتێبەکانی خوێندن تاوەکو ئێستا چاپکراون، پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن سەرجەم کتێبەکان بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش دەکرێن".