سلێمانی.. به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنه‌وه دوو برا بریندار بوون
K24 - هەولێر:
لە ناوچەی تانجەڕۆی شاری سلێمانی به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنه‌وه دوو برا له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا بریندار بوون.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، دوو برا به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێكرا و هه‌ردووكیان بریندار بوون و بە پەلە رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كران.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگه‌یاند، یەكێكك لە بریندارەكان برینەكەی سەختە.
باوكی برینداره‌كان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، رووداوەكە پەیوەندیی بە شەڕەتۆپەڵی وەرزی زستانی رابردوودا دروستبووه، به‌م هۆیه‌وه دووباره ئەم كێشەیە ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ـی ته‌ممووز / یۆلیۆی 2022 سەری هەڵدایه‌وه.