كریستیانۆ بڕیاری رۆیشتنی له مانچێسته‌ر یونایتد دا
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاری داوه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد جێبهێڵێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌كه ناتوانێت وه‌رزی داهاتوو له چامپیۆنزلیگ یاریی بكات.
پێگه‌ی تایمزی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆی هه‌ڵگری 5 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر كارگێری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه له یانه‌كه بڕوات.
كریستیانۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات له چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو یاریی بكات، هه‌فته‌ی رابردووش هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه سه‌رۆك نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی چێڵسی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه بگوازێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشتر خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پێشكه‌شی یانه‌ی بایرن میونشن كرد بوو، به‌ڵام پێشوازی لێ نه‌كرابوو.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ریكۆردی پورتوگالی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌گه‌ر كریستیانۆ نه‌یتوانی بۆ وه‌رزی داهاتوو له یه‌كێك له یانه ركابه‌ره‌كانی چامپیۆنزلیگ یاریی بكات، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی كه پێشتر له‌و یانه‌یه ده‌ستی به یاریكردن كردووه و وه‌رزی داهاتووش له چامپیۆنزلیگ به‌شداره.
رۆناڵدۆ دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات.