رۆژنامه‌ی "ئه‌لوه‌فد"ـی میسری: سه‌رۆك بارزانی به‌مانای وشه سه‌ركرده‌یه‌كی مێژووییه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ئه‌لوه‌فد"ی میسری ناوه‌ڕۆكی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له سه‌ره‌تای دیمانه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "سه‌رۆك بارزانیی به مانای وشه سه‌ركرده‌یه‌كی مێژووییه، خه‌می وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر شانی هه‌ڵگرتووه، گیانی خۆی كردووه‌ته بارمته‌ی ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌ی و دۆخه تۆقێنه‌ر و تونده‌كان نه‌یانتوانیوه بیترسێنن".
دیمانه‌كه له‌لایه‌ن خاتونی رۆژنامه‌نووس، دینا دیاب له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه جه‌ختی كرده‌وه، "چه‌كی تێكۆشان له‌پێناو گه‌له‌كه‌ی له‌شان كردووه و له خۆرهه‌ڵاتی زه‌وی بۆ خۆرئاواكه‌ی داوای مافه‌كانی نیشتمانه‌كه‌ی كردووه و له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كان و تێكۆشانیدا دیاره، كه بۆ ساتێكیش له تۆماركردن و به به‌ڵگه‌كردنی مێژووی گه‌له‌كه‌ی خافڵ نه‌بووه و ساته‌كانی ژیانی به‌خشیوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی نیشتمانی به‌جێ بگه‌یه‌نێت و هه‌موو ئه‌مه‌شی به ئه‌ركێكی سه‌پێنراو له‌سه‌ر خۆی زانیوه".
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و گوتانه‌یدا، رۆژنامه‌ی وه‌فد دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و كه‌سه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه، سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه، سه‌ركرده‌ی گه‌ل و سه‌رۆكی خه‌ونه‌كانه، سیمبوڵی گه‌لی كوردستانه، کە بەرجەستەی بەها و نەریتەکانی کۆمەڵگەی کوردی دەکات، وێڕای پێگەی ئایینی بنەماڵەکەی لە کوردستان و مێژووی دوور و درێژی کارکردنی له‌پێناو مافەکانی گه‌لی کورد".
دینا دیاب نووسیویه‌تی: "كاتێك سه‌رۆك بارزانی تێبینی ئه‌وه‌ی كرد رۆژهه‌ڵاتناسان مێژووی كوردیان به رووداوی هه‌ڵه تۆماركردووه و واقع و ئه‌ندێشه‌یان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كردووه، بڕیاریدا ئه‌ركه‌كه‌ی له مێژوو و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌ی له زنجیره‌یه‌ك كتێبدا بنووسێته‌وه و دوا كتێبیشی (بۆ مێژوو) بوو، كه به به چاپی عه‌ره‌بیش بڵاوبووه‌ته‌وه و تێیدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر رووداوه راسته‌قینه‌كان وه‌ك گه‌واهیده‌رێك له‌سه‌ر ئه‌م چاخه و له‌گه‌ڵ وێنه، به‌ڵگه‌نامه و نه‌خشه‌كان تێكهه‌ڵكێشی كردووه، كه زۆر ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی وڵاته‌كه‌ی له‌ڕێگه‌یه‌وه روونبكاته‌وه، ئه‌م كاره‌ی سه‌رۆك بارزانی هیچ له هه‌ڵگرتنی چه‌ك و كاتی تێكۆشانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌متر نییه، كه له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا چووه ریزه‌كانی پێشمه‌رگه".
رۆژنامه‌نووسه میسرییه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كرد، "كاتێك سه‌رقاڵی گه‌ڕان بووم به‌دوای كتێبه‌كانی له‌بواری نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌ت ئه‌و گه‌لانه‌ی كه له ریشه‌كێشكردنی رێكخراوی توندڕه‌وی داعشدا به‌شداربوون، بینیم سه‌رۆك بارزانی به‌وردی چاودێری واقعی تراژیدیا و گرنگ له‌وباره‌یه‌وه ده‌كات، هه‌ڵبه‌ته به كتێبه‌كه زۆر كاریگه‌ربووم و ژماره‌یه‌ك گوتارم له‌سه‌ری نووسین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "له حاڵه‌تێكی كتوپڕدا رۆژنامه‌نووسی عێراقی و هاوڕێكه‌م د. قه‌یس ئه‌لره‌زوانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی پێوه كردم، پێی گوتم: سەرکردە لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ ئەو شتانە کردووە کە من لەسەری نووسیومە، لە ژێر رۆشنایی بەدواداچوونی بەردەوامی بۆ میدیای نێودەوڵەتی بەگشتی و میدیای عەرەبی و میسری بەتایبەتی، و ره‌زامه‌ندیی لەسەر ئه‌نجامدانی دیمانه‌یه‌كی خێرا ده‌ربڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵی ئه‌نجام بده‌م، لەڕاستیشدا سەردانەکە بە خێرایی و هەماهەنگی کرا".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "كاتێك گه‌یشتمه فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، بینیم وێنه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه له هه‌موو سووچێكی ئه‌و شوێنه هه‌ن، به‌ڵام یه‌كێك له وێنه تایبه‌ته‌كانی سه‌رنجی منی راكێشا و منی وه‌ستاند، له وێنه‌كه‌دا كارمه‌ندانی ئه‌منی سه‌ركرده ده‌پشكنن، بۆیه ئەو هێمای سەرکردایه‌تییه، وه‌ك چۆن گەلەکەی مامەڵەی لەگەڵیدا دەکات، هەروەها لە هەموو بارودۆخەکاندا نموونەیە".
دینای رۆژنامه‌نووس باسی ئه‌وه‌شیكرد، "له‌ڕاستیدا دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له گه‌یشتنم كاتی دیمانه‌كه دیاریكرا، ئه‌وه‌شم ده‌زانی كه سه‌ركرده به‌هۆی بارودۆخ و ناكۆكی سیاسی له عێراق ئه‌وه‌نده كاته‌ی نییه، چونكه دیمانه‌كه‌مان هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش دۆخی عێراقی شێواندبوو، به‌ڵام كه‌می كاته‌كه نه‌بووه رێگر له‌به‌رده‌م سه‌رۆك بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له كاته به‌نرخه‌كه‌ی به دیمانه‌كه‌م بدات".
گوتیشی: "ترس و راڕایی كۆنترۆڵی هه‌سته‌كانمی كردبوو و هه‌ڵچوونیش له‌سه‌ر روخسارم دیاربوو، سه‌ركرده هه‌ستی به‌وه كرد، بۆیه له یه‌كه‌م خوله‌كدا سه‌هۆڵه‌كه‌ی توانده‌وه و پێشوازییه گه‌رمه‌كه‌ی به‌س بوو بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ترسه‌كه‌م و گرنگترین دیمانه‌م له ژیانی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌بوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجاممدا".
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "هه‌ر له‌ڕاستیدا دیمانه‌كه گفتوگۆیه‌كی برایانه بوو، سه‌ركرده خۆی ده‌ستپێكرد و پرسیاری كرد: حاڵی میسر چۆنه؟ چه‌ند جارێك سه‌ردانم كردووه، ئه‌و وڵاتێكی جوانه، سه‌ردانی هه‌ره‌مه‌كانم كردووه، هه‌روه‌ها مۆزه‌خانه‌ی میسری و به‌رده‌وام بوو: گەلی میسرم زۆر خۆشدەوێت، وەك چۆن گەلێکی دڵخۆش و ڕەسەنن، خودا‌ش بە سەرکردایەتییەکی ژیرانە بەرەکەتی خستۆتە سەریان".
هه‌روه‌ها گوتی: "من وه‌ڵامم دایه‌وه و گوتم: سوپاس بۆ خودا، دۆخه‌كه ئارامه و گه‌لی میسر هه‌میشه به‌هێزه‌وه گرێدراوی گه‌لی كورده و په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵ له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می شارستانیه‌تی میسری كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی "میتانییه‌كان" باوانی كورد، و له‌گه‌ڵ فیرعه‌ونه‌كان له سه‌رده‌می سه‌ده‌ی 14ی به‌ر له زایین، دواتر و پاش فتوحاتی ئیسلامی كورد له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر له میسر بڵاوبوونه‌وه، به‌دیاریكراویش له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی "به‌ڕه‌سه‌ن كورد"، به‌شدارییه‌كی كارای له هاتنی كورد بۆ میسردا كرد، وه‌ك پیاوانی فه‌رمانڕه‌وا، ئیداری، سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان، سه‌ربازان، بازرگان و ته‌نانه‌ت قوتابیانی زانستیخوازیش له زانكۆی ئه‌زهه‌ر و ئه‌و كوردانه‌ی دیكه، كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر رۆشنبیری داهێنانی میسری هه‌بووه، له‌وانه‌ش: ئه‌حمه‌د شه‌وقی، ئه‌دیب عه‌باس، مه‌حمود ئه‌لعه‌قاد، كه له دایكێكی كورد له‌دایك بووه، هه‌روه‌ك ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی كورد، عه‌لی به‌درخان و ئه‌وانی دیكه‌ش".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ئه‌لوه‌فد"ی میسری، له دیمانه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و دینا دیابی رۆژنامه‌نووس، سه‌رۆك بارزانی وه‌ڵامی گران و سه‌نگینی بۆ سه‌رجه‌م پرسیاره‌كان هه‌بووه، له‌وانه‌ش:
- میسر وڵاتێكی گه‌وره‌یه و ئه‌زموونه‌كه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه هه‌بووه.
- په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ ته‌واوی گه‌لان و وڵاتانی ناوچه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییه، جا چ به قۆناغی ئه‌رێنی یان نه‌رێنیدا گوزه‌ری كردبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ میسر به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییه‌كی باش بووه.
- سەرۆک جه‌مال عەبدولناسر بە گەرمی پێشوازی لە سەرکردەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی کورد، سەرکردە مستەفا بارزانی كرد و، ئامادەیی میسر و شۆڕشەکەی بۆ وەستان لە پاڵ گەلی کوردستان دەربڕی.
- پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی داده‌نێت، كه بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه، شه‌راكه‌ت، ئاشته‌وایی، یه‌كترقبوڵكردن و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور بنیات بنرێت.
- ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت، زۆر له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستا گه‌وره‌تره، به‌ڵام ئێمه كار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر په‌ره‌ی پێ بده‌ین.
ئه‌مانه و ده‌یان وه‌ڵامی دیكه‌ی جه‌وهه‌ری له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه بۆ پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌نووسه میسرییه‌كه خرانه‌ڕوو و راشكاوی و خاكیبوون له‌سه‌رتاپای دیمانه‌كه ره‌نگی دابووه‌وه.
ته‌واوی ناوه‌ڕۆكی دیمانه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی له‌م لینكه‌دا هه‌یه: https://alwafd.news/