وەزارەتی سامانە سروشتییەكان زیاتر لە 39 ملیۆن دۆلار دەدات بە كۆمپانیایەكی نەرویجی
K24 - ھەولێر
له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر لە 39 ملیۆن دۆلاری له شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی خه‌رجكردوه.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاندووه، 24 ملیۆن و 280 هه‌زار دۆلاری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، جگه له‌وه‌ش له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا 15 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی پێگه‌یشتووه، به‌وه‌ش له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 39ملیۆن و 280 هه‌زار دۆلاری وه‌كو شایسته‌ی دارایی بۆ كۆمپانیا نه‌رویجیه‌كه خه‌رجكردوه.
ئه‌و پارەیه‌ش شایسته‌ی دارایی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی مانگی ئایاره له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه له كیڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ.