شێلادزێ.. په‌كه‌كه‌ باره‌گایه‌كی توركیای بۆردومانكرد

له‌ وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌دا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كرده‌ ئامانج
ساتی بۆردومانكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له‌ شێلادزێ له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌
ساتی بۆردومانكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له‌ شێلادزێ له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌

K24- دهۆك:

باره‌گایه‌كی توركیا له‌ سنووری قه‌زای ئامێدی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج و قایمقامی ئامێدیش راستی هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 پشتڕاست كرده‌وه‌.

وارشین سەلمان، قایمەقامی قەزا ئامێدی بۆ کوردستان24 رایگەیاند، "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2ی تەمموزی 2022، باره‌گایه‌كی سوپای تورکیای لە نزیك گوندی لاتکا لە سنووری شێلادزێ لە لایەن پەکەکەوە بۆردومانکرا". 

قایمەقامی ئامێدی گوتیشی: "هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌و بردومانه‌ له‌به‌رده‌ست نییه‌، چونکە پەیوەندیمان لەگەڵیان نیە، بۆیە ئێمە زانانین زیان بە بارەگاکە کەوتووە یان نا".

دوای ئه‌و رووداوه‌، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چەندین جار ناوچەکانی دەروروبەری (ئامێدی، شیلادزێ، سیریێ، کوانێ) یان بۆردوومان کرد.

H.B