له به‌غدا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدرا

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تێبینی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی نه‌ناسراوی كرد، كه به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ده‌خولایه‌وه.
میدیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك گواستییانه‌وه، سیسته‌می زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌كارخرا، به‌هۆی بوونی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی نه‌ناسراو له ئاسمانی ناوچه‌ی سه‌وز.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، دوای لێدانی زه‌نگه‌كه، فڕۆكه‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار پاشهكشهیكرد.
H.B