مه‌سعود حه‌یده‌ر: هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌م عێراق كراوه‌یه
K24- هه‌ولێر:
راوێژكارێكی سه‌رۆك بارزانی ئاشكرای ده‌كات، له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی له هه‌ندێ پره‌نسیپ كرده‌وه، به‌تایبه‌ت كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، بۆچوونی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی دۆخی ئه‌مڕۆی عێراق ته‌نیا كێشه ناوخۆییه‌كان نییه، به‌ڵكو ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كانیشه، ئه‌وانه‌ی ئێستا له عێراق بوونه‌ته زۆرینه په‌یوه‌ستن به ئه‌جێندای ئیقلیمییه‌وه، ئه‌مه وا ده‌كات كێشه ناوخۆییه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بن.
حه‌یده‌ر راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان خۆیان بڕیاری ئه‌وه بده‌ن، كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن، جیا له‌وه‌ی ئیراده‌یه‌كی نیشتمانی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌تایبه‌ت كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌وكات چاره‌سه‌رێك ده‌دۆزرێته‌وه.
ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌م عێراق كراوه‌یه، ئه‌وه له تویته‌كانی سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در هه‌ستی پێكراوه كه رایگه‌یاندووه، عێراق راده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییش خه‌ریكی كێشه‌ی ناوخۆیین، جیا له كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سوننه‌كان، وێڕای هه‌بوونی گرفتی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی".