سلێمانی.. نرخى پارەى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی 6 راگەیەندرا

به‌رنامەى كاركردنى موه‌لیده‌ بۆ ئەم مانگە (24) كاتژمێری ده‌بێت
موەلیدە ئەهلیەکان
موەلیدە ئەهلیەکان

K24 - هەولێر:

بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى رایگەیاند، نرخی یه‌ك ئەمپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی رابردوو (حوزه‌یران) له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى كارپێكردنى موه‌لیده‌كان دیاریكرا.

لە راگەیەندراوەکەی بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانىدا هاتووە، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌ 3ـی تەموزی 2022، لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده‌ ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبونه‌وه‌ و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو (حوزه‌یران) له‌ نێوان (15.500) دینار بۆ (17.500) دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌ له ‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخه‌كان جیاواز ده‌بێت.

ئاماژە بەوەش درا، سه‌باره‌ت بە به‌رنامەى كاركردنى موه‌لیده‌ بۆ مانگی ته‌موز (24) كاتژمێر ده‌بێت و هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه‌، پێویسته‌ كار به‌ موه‌لیده‌كانیان بكه‌ن.