لە کافتریایەکی شاری سلێمانی تەقینەوەیەك روویدا

دوو کارمەندی کافتریاکە بریندار بوونە
کافتریای کەستانە
کافتریای کەستانە

K24 - سلێمانی:

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی تەموزی 2022، تەقینەوەیەك لە کافتریای کەستانە لە شاری سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە دوو کارمەندی کافتریاکە برینداربوون.

بە گوێرەی زانیاریەکان، تەقینەوەکە بەهۆی بەهۆی لێچوون له‌ سیستمی گازی بووە و دوو کارمەندی کافتریاکە برینداربوونە و 3 کارمەندی بەرگری شارستانیش لەکاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری تەقینەوەکە تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

کافتریای کەستانە، فۆتۆ: بەرهەم جەمال
کافتریای کەستانە، فۆتۆ: بەرهەم جەمال

کافتریاکە دەکەوێتە گەڕەکی عەقاری لەنێوان شەقامی سەهۆڵەکە و مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە لە شاری سلێمانی.

ئاماژە بەوەش درا، بریندارەکانی رووداوەکە گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نەخۆشخانە و چارەسەری پزیشكیی وەردەگرن. 

کافتریای کەستانە، فۆتۆ: بەرهەم جەمال
کافتریای کەستانە، فۆتۆ: بەرهەم جەمال