دوو نەخۆشخانە لە سلێمانی کرانەوە
K24 - سلێمانی:
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دوو نه‌خۆشخانه‌ی لە سلێمانی كردووه، كه بڕیاره سبه‌ی پێشوازی له نه‌خۆش بكرێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌كه‌ی سلێمانی حكومییه و له رێگه‌ی كۆمپانیای قه‌یوانه‌وه نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه و بڕیاره بڕیاره سبه‌ی پێشوازی له نه‌خۆش بكرێت.
گوتیشی: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان گرنگی به نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین خزمه‌تگوزاری له رێگه‌ی نه‌خۆشخانه حكومه‌ییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كراوه، له ساڵی رابردوو 223 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان ئه‌نجامدراون، له به‌رامبه‌ر به‌وه 69 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان كراون، واتا 76%ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له نه‌خۆشخانه حكومه‌ییه‌كانه.
هه‌ر له كۆنفراسه رۆژنامه‌ونییه‌كه، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، نەخۆشخانەی هەرس و جگەر لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نۆژەنکراوەتەوە، لە سبەینێوە دەرگای هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌كه بەڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشخانەکە پێشتر یەکێك بووە لە نەخۆشخانەی هەناوی و دواتر بووە بە سەنتەر و لە ئێستاشدا گۆڕیویانە بۆ نەخۆشخانەیەک و ئاستی خزمەتگوزارییەکانی زۆر بەرز دەبێت و لەسەر ئاستی عێراق دەبێتە سێیەم نەخۆشخانەی لەو جۆرە.
سەبارەت بە کردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن و کلینیکی راوێژکاری منداڵان لە نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان، سەباح هەورامی گوتی: نەخۆشخانەکە 30 تەختی منداڵانە و لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە دروستکراوە و لە ئاستێکی بەرزدا خزمەتگوزاری تیایدا پێشکەشدەکرێت.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە کۆنفراسە رۆژنامەوانییه‌كه‌دا گوتیشی: پێشتر بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە نەخۆشخانەی هەرس و جگەریان داخست، زۆر تۆمەتیان بۆ هەڵبەسترا، گوایە دەفرۆشرێت و دەدرێتە کەرتی تایبەت، بەڵام ئەوان بەمە دوو ئامانجیان پێکا، یەکەمیان بردنە دەرەوەی فریاکەوتن بوو بۆ نەخۆشخانەی شار و لەهەمانکاتیشدا نەخۆشخانەکەیان نۆژەنکردەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دوای کردنەوەی دوو نەخۆشخانەکە لەمیانه‌ی کۆنفراسە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، جێگەی دەستخۆشییە سەرباری ئەو فشارە زۆرانەی بەهۆی کۆرۆنا و کۆلێراوە و قەیرانی داراییەوە رووبەڕووی کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بووه‌وە، کەچی ئەو کەرتە توانای رووبەڕوویان ببێتەوە و لەسەر پێی خۆی بوەستێت.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختیکردەوە، ئەوان وەک سەرۆکی حکومەت و ستافی کابینەی نۆیەم بەڵێنیان بە خەڵکی کوردستان داوە، خزمەتکاری خەڵک بن و گرنگیدان بە کەرتی تەندروستیش بەشێکە لەو بەڵێنە.