عێراق.. رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان شەمەندەفەرێک و بارهەڵگەرێکدا روویدا

بە وێنە.. شەمەندەفەرەکە زیانێکی ماددی زۆری پێ گەیشتووە
وێنەی شەمەندەفەرەکە دوای رووداوکە
وێنەی شەمەندەفەرەکە دوای رووداوکە

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ یەكشەممە 3ـی تەموزی 2022، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، شەوی رابردوو شەمەندەفەرێك کە لە بەسرەوە بەرەو بەغدا بەڕێکەوتبوو خۆی کێشا بە بارهەڵگرێکدا.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، بارهەڵگرەکە لمی هەڵگرتووە و بەهۆی چوونە سەر هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەرەکە پێکدادانەکە روویداوە.

وێنەی شەمەندەفەرەکە دوای رووداوکە
وێنەی شەمەندەفەرەکە دوای رووداوکە

بەڕێوەبەری گشتی هێڵە ئاسنینەکانی عێراق، تالب جەواد کازم گوتی: "رۆژانە چەندین سەرپێچی لە ناوچەکانی هێڵی ئاسنین روودەدات و سەرەڕای ئاگادارکردنەوە و سزادانی سەرپێچیکاران، پێشێلکاریەکان بەردەوامیان هەیە و رۆژانە زیان بە هێڵە ئاسنینەکان دەکەوێت."

بەڕێوەبەری گشتی هێڵە ئاسنینەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، "داوا لە هێزە ئەمنیەکان و لایەنە بەرپرسەکان دەکەیەن ئەرکی پاراستنی شەمەندەفەر و هێڵە ئاسنینەکان لەئەستۆ بگرن".

وێنەی شەمەندەفەرەکە دوای رووداوکە
وێنەی شەمەندەفەرەکە دوای رووداوکە